٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قاعیدە بۆ کوشتن و بەدیل گرتنى سەربازى عێراقى 1000 دۆلار دەدات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  –kdp.info   / راپۆرتێکى چینى ئاماژەدەدات کە ئەو سەربازە عێراقییانەى کە لە شارى فەلووجە رفێنراون، رێکخراوى تیرۆریستى قاعیدە لە ژێر ناوى هەڵمەتى تۆلەسەندنەوە ئەوانى رفاندووە. راپۆرتەکەى ئاژانسى چینخواى چینى کە لە چەند سەرچاوەیەکى عێراقى گواستۆتەوە، ئەوەشى خستۆتە روو: کە رێکخراوى قاعیدە لە عێراق، هەڵمەتێکى رێکخستووە بەناوى  هەڵمەتى تۆلەسەندنەوە کە تێدا گشت سەربازەکانى عێراقى کردۆتە ئامانجى خۆى لە هەرشوێنێکى وڵات بێت، راپۆتەکە هەروەها ئاماژى داوە: کە بەرپرسانى رێکخراوى قاعیدە 1000 دۆلاریان وەک خەڵات بۆ هەر ئەندامێکى ریکخراوەکەیان داناوە، لە کاتێکدا ئەگەر سەربازی عێراقى بکوژن یان بەدیلى بگرن، شایەنى باسە دوێنى دواى دەرچوونیان لە بنکە سەربازییەکەیان  لەباشوورى فەللوجە، چوار سەربازى عێراق لە نێو ئۆتۆمبێلێک لەجۆرى ئۆپل لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە رفێنران و دوو سەربازى دیکەش لە دوو شوێنى جیاوازى فەللوجە بە گوللەى قەناسەوە کوژران. ئەم رووداوەش رۆژێک دواى کوژران و برینداربوونى دەیان خۆپێشاندەر  دێت، بەدەستى هێزەکانى سوپاى عێراق لەفەللوجە .

هەواڵی پەیوەندیدار