موقتەدا سەدر: هیچ ئەندامێکی خۆمان بۆ شوێنی مالیکی کاندید نەکردووە
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، رەتیکردەوە رەوتەکەیان هیچ ئەندامێکی سەدری کاندید کردبێت بۆ شوێنگرتنەوەی مالیکی.
یەکێک لە شوێنکەتووانی موقتەدا سەدر پرسیاری ئەوەی لە سەدر کردووە کە ئایا رەوتی سەدر هیچ ئەندامێکی خۆی کاندیدکردوە بۆ شوێن گرتنەوەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەک هەندێ دەزگای راگەیاند باسی دەکەن.
لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە وێنەیەی گەیشتووە رووداو موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و پیاوی ئاینی شیعە رایگەیاندووە هەر کەسێک ئەو قسەیە دەکات "درۆزنە" و یاخیە بەتایبەت بۆ قۆناخە.




