حكوومەتی عێراق لەناوچە سونییەكانی عێراق شكستی هێنا

تایبەت بە / KDP.INFO ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند ڕەوشی عێراق بەرەو ئاڵۆزبوون دەڕوات بەوپێیەی خوێن لە خۆپیشاندانەكانی عێراق ڕژاوە و لایەنە سونیەكانیش داوای جێ بەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندان دەران دەكەن.
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە kdp.info ڕاگەیاند حكوومەتی عێراقی لە ناوچە سونیەكان شكستی پێهاتووە چونكە لە فەلوجە هێزەئەمنیەكانی عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندان دەران كردووە و خوێن ڕژاوە گوتی "بارودۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت، لایەنە سونیەكان داوای جێ بەجێ كردنی داواكاری خۆپیشان دەران دەكەن و حكوومەتی عێراقیش پێی جێ بەجێ ناكرێت ئەوەش ڕەوشی سیاسی عێراقی ئاڵۆزكردووە".
كارزان هەورامى




