هادی ئه‌مین : كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له پرسه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.

قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری ، گروپی ئاشتی بۆ پرسه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێكخراوی كاركردن له پێناو ئاشتی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازدا، تیادا دوو پرۆژه‌یان راده‌ستی رۆژنامه‌نووسان كرد.
هادی ئه‌مین ـ ڕێكخه‌ری گروپی ئاشتی بۆ پرسه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند : ئێمه كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونین كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له پرسه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
پرۆژه‌ی یه‌كه‌م بریتییه له كورته فیلمێكی ئه‌نیمه‌شن ، كه ئامانج لێی وشیاركردنه‌وه‌ی دایكان و باوكانه له مه‌ترسی ته‌ماشاكردنی دیمه‌نی خوێنڕشتن و توندوتیژی له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه، كه به‌هاوكاری رێكخراوی كاركردن له‌پێناو ئاشتی به‌رهه‌مهێنراوه.
رێكخه‌ری گروپی ئاشتی داوایكرد له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن كه هاوكاریان بكه‌ن له په‌خشكردنی ئه‌و فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه، له بڕگه ریكلامییه‌كانیاندا، به‌مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی دایكان و باوكان و پاراستنی منداڵان له تیر‌و شمشێر و خوێنڕشتنی فیلمه‌كان.
پرۆژه‌ی دووه‌م بریتی بوو له داتابه‌یسی توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه به‌سووده بۆ كاری رۆژنامه‌وانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌و داتابه‌یسه‌دا زانیاری زیاتر له چل توێژه‌ری تیایه به ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌كانیان ، كه ده‌توانن له زیاتر له سه‌د بواری بواره جیاجیا لێدوان بده‌ن بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، مه‌به‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه كارئاسانیه بۆ رۆژنامه‌نووسان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ركات ویستیان كاری رۆژنامه‌وانی له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان بكه‌ن، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و توێژه‌رانه‌ی كه له‌ناو داتابه‌یسه‌كه‌دان بۆ لێدوان وه‌رگرتن له پرسه جیاجیاكان.




