ئەمڕۆ شاندەکەى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوەکانى دەست پێدەکاتەوە

تایبەت بە kdp.info / ئەمڕۆ شاندەکەى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لە گەڵ حکومەتى فیدراڵ لەسەر ئەو خاڵانە کۆدەبنەوە کە پێشتر رێککەوتنیان لەسەر نەکرا بوو . ئەندامی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق قاسم محەمەد رایگەیاند: ئەمڕۆ شاندەکەى هەرێمى کوردستان دەگەنە بەغدا لە گەڵ حکومەتى فیدراڵ کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەنەوە، قاسم محەمەد راشیگەیاند: خاڵى هاوبەش لەنێوان هەردوولا زۆرن و چەند خاڵێکى کەم ماوە تا هەردوولا بەیەکجارى بگەنە چارەسەرى کۆتایى، لاى خۆشییەوە ئەندامێکى سەر بە بەدەوڵەتى یاسا، گەشبینى خۆى ب گەیشتن بە چارەسەر نیشاندا، محەمەد سەهیود راشیگەیاند: لەبەرى ئەوەى هەولێر و بەغدا ئامانجیانە لەرێگاى مێزى دانوستانەوە کۆتایى بە کێشە و گرفتەکانى نێوانیان بهێنن، ئێمە زۆر گەشبینین کە چارەسەرى کۆتایى لە نێوان هەردوولا بەمنزیکانە بێتە ئاراوە، رەوشى سیاسیش لەعێراق بەرەو پێشەوە بچێت. شایەنى باسە بە ئامانجى کۆتایی پێهێنان بەچەند دۆسێیەکى هەڵپسێردراوى ئەمنى، لەناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم ، گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدراڵ لە ئارادایە.




