٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەجەلەولا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیکی بۆمبرێژکراو سێ کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا - تایبەت بە-kdp.info/ لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراولە ناحیەی جەلەولا سێ کەس برینداربوون. لەمبارەیەوە کامەران محەمەد بەرێوەبەری ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر9:45 خولەکی بەیانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەناحیەی جەلەولا لەگەڕەکی وەحدە تەقیەوە، لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
کامەران مەحمەد گوتیشی: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ھێزی پۆلیسیش دەستیکردووە بە لێکۆلینەوە لەرووداوەکە.
ناوبراو ئاماژە بەوەش کرد، کە ئۆتۆمبێلەکە دەرکەوت سەنەویەکەی بەناوی یاسین حوسێن رەحمان ناوێکە و خەڵکی بەغدایە .

هەواڵی پەیوەندیدار