ئێران بە دوورخستنەوەى مالیکى رازی نییە

دەعوە – تایبەت بە kdp.info / ئەندامێکى سەر بە رەوتى سەدر رایدەگەینێت، لە ئێستا دا ئێران رازنییە، نورى مالیکى لە پۆستەکەى دوور بخرێتەوە، ئەندامى کوتلەى ئەحراى سەر بە موقتەدا سەدر رایگەیاند: لابردنى نورى مالیکى لە پۆستەکەى دا، دەبێتە هۆى دروستبونى دووبەرکى لە نێو حزبى دەعوە و ئەو حزبەش دابەش دەبیتە سەر دو دوولا، ئەمەش واى کردووە، کە کۆمارى ئیسلامى ئێران رازى نەبێت لەم بارودۆخەى ئێستا دا، نورى مالیکى لە پۆستەکەى دوور بخرێتەوە، ئەندامەکەى سەر بەموقتەدا سەدر بە چاکوچى راشگەیاند، لەبەر ئەوەى تاران رازی نییە، ئەستەمە هەوڵەکان بۆ دوور خستنەوەى نورى مالیکى لە پۆستى سەرۆک وەزیران عێراق سەرکەوتوو بێت، شایەنى باسە بەهۆى رووداوەکەى شارى فەلووجە کە تێدا بەدەستى سوپاى عێراق ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون، زۆربەى کوتلە سیاسییەکانى نێو ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، داواى دەست لە کێشانەوە و دورخستنەوەى مالیکیان لە پۆستەکەى کرد.




