مالیکى دەیەوێت لەدادگا یاساى هەرسێ سەرۆکایەتییەکە هەڵبوەشێنێتەوە

عێراق - تایبەت بە / KDP.INFO دەوڵەتى یاسا پەندکردنى یاساى خولەکانى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى کۆمار و وەزیران و نوێنەران عێراقى بە هۆى بوونى کاریگەرى عەقلیەتى کۆنى شۆفینى لە قەڵمداوە، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق عەباس بەیاتى بە شەفەق نیوز راگەیاند، پەسەندکرنى ئەو یاسایە، بەشێوەیەکى نادەستوورى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تێپەر کراوە و دەوڵەتى یاساش ئەو دۆسێیە دەباتە دادگای فیدراڵى عێراق تا هەڵیبوەشێنێتەوە، لەبەر ئەوەى کاریگەرى عەقلەیەتى کۆنى شۆفینى لەسەر پەسندکردنەکەى هەبووە، بەیاتى راشیگەیاندووە: کە ماددەیەکى روونى دەستوور هەیە، کە ناکرێت هیچ یاسایەک بە عەقلیەتى رەجعى پەسەند بکرێت، ئەمرۆش دەستوور پێشێڵ کرا، شایەنى باسە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەزۆرینەى دەنگ یاساى هەرسێ سەرۆکایەتییەکە سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى بۆ دوو خول پەسەند کرد.




