ئەمەریكا ئامادەیی هاریكای بۆ لێكۆڵینەوە لەرووداوەكەی فەلووجە نیشاندا

تایبەت بە / kdp.infoبۆ هێوركردنەوەی بارودۆخ و بەشداری لە پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەرووداوەكەی شاری فەلوجە حكوومەتی ئەمەریكا ئامادەیی هاریكای نیشاندا، لە بەیاننامەیەكدا گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڤیكتۆریا نۆلاند رایگەیاند: حكوومەتی ئەمەریكا لەبارەی تەقەكردنی سوپای عێراق بە رووی خۆپیشاندران نیگەرانە، بەڵام حكوومەتی عێراق زوو بریاری لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەستپێكرد و داواشی لە هێزكانی ئەمنی كردووە ئارامی بگرن، نۆلاند لەبارەی لێكۆڵینەوەكان راشیگەیاندووە:حكوومەتی ئەمەریكا ئامادەیە هاریكاری حكوومەتی عێراق بكات و پێویستە لەسەر هێزەكانی ئەمنیش ئارامی بپارێزن تەقە لەخۆپیشاندەران نەكەن و خۆپیشاندەرانیش دەبێت داواكارییەكان لە چوارچێوەی دوور لەتوند و تیژی بخەنەروو و لەپەراوێزی پرۆسەی سیاسی عێراقدا لە داواكارییەكانیان بەردەوام بن، شایەنی باسە دوێنێ هەینی بەهۆی تەقەكردنی یەكەیەكی سوپای عێراق بەرووی خۆپیشاندەران 7 كەس شەهید و دەیانی دیكەش برینداربوون. نەدراوە.




