٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق بریاریدا ھەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدات

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدات و ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی خاڵەکانی کورد لەم پڕۆژە یاسایە جێگیر کراون.

مه‌حما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا بۆ ئەوەی زیاتر کات بەکوتلەکان بدرێت لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی رێکكەون ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت.

مەحماخەلیل گوتیشی: زۆرینەی خاڵەکانی کورد لەپڕۆژە یاسای بودجە جێگیرکراون، لەوانەش 17%بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان و بودجەی پێشمەرگە و پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و بێجگە لە لیستی دەوڵەتی قانون ھەموو لیستەکانی تر بەڵێنیانداوە دەنگ بەخاڵەکانی کورد بدەن.

ناوبراو روونیشیکرده‌وە، لیژنەیه‌کیان پێکھێناوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکەن لەڕۆژی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەنگ بەخاڵەکانی کورد بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی دەستدەکەن بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار