٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبینی دەكرێت لەماوەی 10 رۆژدا پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- kdp.info/ بەیانی یەكشەمە لەپەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی بۆ خوێندنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ئەنجام دەدرێت و ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت بەپێی چەند مەرجێك پێشبینی دەكرێت لەماوەی 10 رۆژدا بودجەی پەسەند بكرێت.

 سەباح بەیتوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستانی تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: رۆژی یەكشەمە لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت كە بەتەواوكەری دانیشتنی رۆژی چوارشەمەی رابردوو دادەنرێت كە لەمیانەدا راپۆرتێكی گشتگیری لیژنەی دارایی پەرلەمان خوێندرایەوەو بۆ دانیشتنی رۆژی یەكشەمە دەست بە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام دەكرێت لەسەر بڕگە بە بڕگەی پرۆژەكە.

سەبارەت بەپێشبینی خۆی لەمەڕ ئەو ماوەیەی كە بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پێویستە بەیتوڵڵا گوتی: بەپێی چەند مەرجێك دەتوانرێت تاوەكو هەفتەیەك بۆ 10 رۆژی تر بودجەی ساڵی 2013 ی هەرێمی كوردستان پەسەند بكرێت كە مەرجەكانیش بریتین لە ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كات بۆ قسەكردنی ئەندامانی پەرلەمان بەپێی پێویست تەرخان بكات و رۆژانە بەیانیان و ئێواران دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت بەبێ دابڕان و لەدوای یەك.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار