وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی ئۆپۆزسیۆنین

تایبهت به kdp.info/ وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: چاوەڕوانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دهکەین بۆ ئەوەی وهڵامی کۆتایی ئێمە بدهنەوە و گەشبینین بەوەی وهڵامەکەیان ئیجابی بێت.
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان جەعفەر ئیمینکی لەلێدوانێکی تایبەدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ھەریەک لەنێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح سەردانی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنیان کرد بۆ ئەوەی یهك ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستانیان بەشێوەیهکی راستەوخۆ پێ رابگەینن وەک دەسەڵات وەک بەشدار لەپێکھێنانی حکوومەتدا وهڵامێکی زارەکی یاداشتەکەی ئەوان بدەنەوە و پرسیاریان لێبکەن و ئێمەش ئێستا چاوەڕوانی وهڵامی کۆتایی ئۆپۆزسیۆن دەکەین.
جهعفەر ئیمینکی گوتیشی: ئەوان یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد ئەویش پێی راگەیاندبوون کە ھهندێک پەیوەندی بە پارتی و یەکێتی ھەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیهک پێکھات لەنێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانی ھاوبەش لەنێوان پارتی و یەکێتی کرا راستەخۆ سەردانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەن و ھهندێک پرسیاریش ھەبوو لێیان بکەن، ھەروەھا ھەندێک ھەڵوێستیشیان پێ رابگەینن، چونکە لەجیاتی ئالۆگۆکردنی یاداشت راستەوخۆ لەگەڵیان دانیشن، ئێستاش ئێمە چاوەڕوانی وهڵامی کۆتایی ئۆپۆزسیۆن دهکەین لەبارەی پرسیارەکانی ئێمە .
ئیمینکی راشیگەیاند: ئۆپۆزسیۆن کە داوای چاکسازی دهکەن پرسیار دێتە پێشەوە ئایە تاچەند ئامادەن بەشداری لەحکوومەتێکی یەکگرتوو بکەن، دەرگای حکوومەت کراوەیە بۆ ئەو لایەنانە بێن بەشداری لەحکوومەت بکەن و پرسی چاکسازی و بنەمای چاکسازی وەکو دەستور و ھەموارکردنەوەی دەستور و ئەو یاسایانەی کە ڕەھەندی نشتیمانیان ھەیە زۆرێک لەمانە ناکۆکی لەسەرە و تێبینی و پرسیارمان لەسەر ھەیە، بۆیە ھەر ئەوە نییە یەکلای بێتەوە ئێمە جێبەجێی بکەین و ھەرکاتێ ھەر پرسێک یەک لایی بێتەوە ئێمە ئامادەین جێبەجێی بکەین، لای ئێمە ھیچ کات گرفت نەبووە، چونکە ئەمە ئەرکی ھەموو حکوومەتێکە خزمەتی ھاوڵاتیان بکات و چاکسازی بکات .
رونیشیکردوە، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن داخوازی تایبەتی ھەبێت ولەبەرنامەی حکومەت نەبێت وپێویستە بیخەیتە نێو بەڕنامە ئایە ئەوان ئامادەن بەشداری لەوبەرنامەی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێت،ئەگەر ئامادەنەبن ئەوە بۆ بەرنامەیێکی تر وکاتێکی تر دەبێت بۆیە ئەم پرسانە بەھەڵواسراوی ماون .
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: ئێستا ئێمە چاوەڕوانی وهڵامی ئۆپۆزسیۆن دەکەین و گەشبینین وهڵامی ئەوان لەجێگای خۆیدابێت، چونکە ئەوانیش گەر ھەڵوێستیان ھەڵسەنگێنی لەساڵی ٢٠١١ تاوەکو ئێستا پێشوەچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و کەش و ھەوایهکی ھاوبەشی باشیش دروستبووە ئەمەش بەتەنھا ئێمە نین، بەڵکو ئەوانیش بەشداربوونە لێی و متمانەش ئێستا لەجاران باشترەو بەپەرۆشی ئێمە و ئەوان پێشوەچوون پەیدابووە، بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەری ھاوبەش نەک ئەوان چارەسەری لەسەر ئێمە فەرز بکەن و نە بەپێچەوانەوە، بۆیە ئێمە گەشبینین لەخاڵێک بەیەک بگەین وئەو قەیرانەی ئێستاھەیە چارەسەری بکەین.
بڵند ئیبراھیم




