٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی: ئەگەر سکاڵا لەدژی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای سێ سەرۆکایەتی تۆماربکرێ سەرکەوتوونابێ

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەگەر لیستی دەوڵەتی یاسا لەدادگای فیدرالی سکاڵا لەدژی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای سێ سەرۆکایەتی تۆمار بکەن سەرکەوتوونابن.

ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق ئازاد ئەبوبەکر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لیستی دەوڵەتی قانون مافی خۆیانە سکاڵا لەدژی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دیاریکردنی دوو خول بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی لەدادگای فیدرالی تۆماربکەن، بەڵام سەرکەوتونابن، چونکە دەستورییە و لەلیژنەی یاساییش لەکۆی 12 ئەندام 11 ئەندام دەنگی پێداوە و لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆش 170پەرلەمانتار دەنگی پێداوە .

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: لیستی دەوڵەتی قانون لەبەر دوو ھۆکار بەنیازن سکاڵا تۆماربکەن، ئەوانیش وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن کە پێویستە ھەر پڕۆژە یاسایەک حکوومەت یان سەرۆکایەتی کۆمار بنێرێت بۆ پەرلەمان ئەمەش بێشتر دادگای فیدرالی ئەم بڕیارەی دابوو لەلایەن پەرلەمان ڕەتکرایەوە، لەبەرئەوەی کاری پەرلەمان دەرکردنی یاسایە، ھۆکاری دووەمیش ئەوەی کە لەدەستور نەھاتووە دوو خول بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی دیاری بکرێت، بەڵام دەستور نەیگوتووە ناکرێ ببێت بەدوو خول، بۆیە بەرای من سکاڵاکەیان سەرکەوتوو نابێت، تەنھا لە حالەتێک نەبێ گەر بەسیاسی بکرێت و دادگا لەبەرژوەندی ئەوان یەک لایی بکاتەوە.

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقێ پڕۆژە یاسای ھەرسێ سەرۆکایەتی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، لیستی دەوڵەتی قانونیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد و بریاریان داوە سکاڵا لەدژی پەسەندکردنی لە دادگای فیدرالی تۆمار بکەن.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار