٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەدوزخورماتوو بەرپرسێکی باڵای ئەمنی کورد تیرۆرکرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەرێوبەری ھەواڵگری پۆلیسی داقوق لە بەردەم ماڵەکه‌ی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تیرۆرکرا.

تاھیر فەقێ بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر12 نیوەڕۆ موقەدەم عەدنان شەھاب بەرێوبەری ھەوالگری پۆلیسی داقوق کەسەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە لە قەزای دوزخورماتوو لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆرکرا.

تاھیر فەقێ گوتیشی: ئەم کارە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەنجامدراوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەلنترایان پێبووە و تەقەیان لەناوبراو کردووە و له‌ هه‌مان كات گیانی لەدەستداوە، ئێستاش لێکۆڵینەوە لەرڕووداوەکە دەستی پێکردوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار