پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای ھەرسێ سەرۆکایەتی پەسەند کرد

تایبهت به kdp.info/لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەرەڕای بایکۆتکردنی لیستی دەوڵەتی قانون، پڕۆژە یاسای دیاریکردنی دوو خول بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی عێراق پەسەند کرا.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای دیاریکردنی دوو خول بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی عێراق خستە دەنگدانەوە، بەڵام لیستی دەوڵەتی قانون پێی رازی نەبوون و ھۆڵی کۆبوونەوەی جێھێشت، دواتر بەدەنگی 170ئەندام پەرلەمان ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند کرا.
د.رزگار گوتیشی: پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە ھەنگاوێکی گرنگە لەبەرئەوەی ڕێگری دەکات لەدروستبوونی دیکتاتۆر و ھەرکەسێ بیەوێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یان سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان بپاڵێوێ تەنھا دهتوانی دوو خول خۆی ھەلبژێرێ دوای دوو خول مافی ئەوەی نابێ ھیچ پۆستێکی سەرۆکایەتی وەربگرێت.
ناوبراو رونیشیکردهوە، ھەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاردرا لیژنەیهک پێکبھێندرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەروداوەکەی دوێنێی پارێزگای ئەنبار بکات و راپۆرتێک ئامادەبکەن و ڕۆژی دووشەمە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێ.
بڵند ئیبراھیم




