عوسمان ئۆجەلان بۆ kdp.info: گۆڕانكاری گەورە لە توركیا ڕوودەدات

تایبەت بە KDP.INFO / برایەكی عبدلڵە ئۆج ئاڵان ئاماژە بەوە بەوە دەكات گۆڕانكاری لە پۆستی وەزیری ناوخۆی توركیا گۆڕانكاری دروست دەكات، ئەوەش دەخاتەڕوو سیستەمی سەردان كردنی براكەم گۆڕاوە و لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە.
دەربارەی چۆنیەتی سەردان كردنی عبدلڵە ئۆج ئاڵان لەلایەن پارێزەرەكانیەوە عوسمان ئۆج ئاڵان سەركردەی پێشووی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕاگەیاند ئێستا پارێزەرەكان بە مۆڵەتی تاییەتی دەتوانن سەردانی ئۆجەلان بكەن، ئەوەش بە ڕەزامەندی وەزارەتی دادی توركیا دەبێت گوتی " سیستەمی كۆنی سەردان كردنی پاێزەران گۆڕاوە و پێشوتر حەفتەی یەك ڕۆژ و یەك كاتژمێر سەردانیان دەكرد بەڵام ئێستا ئەو سەردانانە ڕاگیراوە ".
ئەوەشی خستەڕوو كە محەمەد ئۆجەڵان و ئەندامانی خێزانەكەیان بە مۆڵەتی تایبەتی ئەحمەد تورك و ئەیلان ئاخا ئەندامانی پارتی بەدەپە لەگەڵ پارێزەرێك بوون سەردانی ئۆجەڵانیان كردووە.
دەربارەی گۆڕانكاری لە وەزیری ناوخۆی توركیا و دانانی كەسێكی كورد بۆ ئەو پۆستە عوسمان گوتی " وەزیری ناوخۆی پێشوی توركیا كاریگەری نەبوو بەڵام ئەم وەزیرە تازەیەیی ئێستا یەكەم لێدوانی ئەوە بوو كە دەبێت كۆتری ئاشتی لە كوردستان سەرهەڵبدات و پێشم وایە گۆڕانكاری ڕوودەدات
كارزان هەورامى




