پەرلەمانى تورکیا بریارى قسەکردن بەزمانى کوردى لە بەندیخانەکانى پەسەند کرد

تایبەت بە KDP.INFO / پەرلەمانى تورکیا بریارى قسەکردن بەزمانى دایک لە بەندیخانەکانى تورکیاى پەسەند کرد، ئەویش بەمەبەستى بەرەو پێشەوە بردنى پرۆسەى دانووستان لەنیوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەرپرسان لەحکومەتى تورکیا، سەڕەراى ئەوش بریارەکە دەرفەت لەبەردەم سەدان ئەندامانى پارتى کرێکارنى کوردستان پەکەکە دروست دەکات، کە جارێکى تر بە زمانى کوردى لەدادگاکانى تورکیا بەرگرى لە خۆیان بکەنەوە ، هاوکات بریارەکە لەپێناو بەروەپێشەوە بردنى پرۆسەى دانووستانەکانى ئێستاى نێوان سەرکردەى بەندکراوى پارتى کریکارانى کورستان پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجەلان لەدورگەى ئیمرالى و حکومەتى تورکیا بەسەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دێت، شایەنى باسە: هەرچەند ئەو بریارە بە هەنگاوێکى نیگەتیڤ لەلایەن کوردەوە وەسف دەکرێت، بەڵام تائێستا وشەى کورد لەدەستوورى تورکیا نەنووسراوە و ئاماژە بەهەبوونى کورد لەتورکیا نەدراوە.




