٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڤەنزویلا: بەهۆى پێکدادان 150 بەندکراو کوژران و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە /KDP.INFO  لە یەکێک لە بەندیخانەکانى ڤەنزویلا بەهۆى یاخیبوونى بەندکراوەکان 50 کەس کوژران و پتر لە 90 کەسى تریش برینداربوون، بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى ئەنتۆنیو ماریا رایگەیاند: تا کاتژمێر 8 شەو پتر لە 50 کوژرا و 90 بریندار رەوانەى نەخۆشخانەکەمان کراون و کە گشتیان بە تەقە کوژران و برینداربوون، لاى خۆشییەوە بەرێوەبەرى بەندیخانەى ئۆریبانا لەولایەتى لاراى باکورى رۆژئاواى ڤەنزویلا رایگەیاند: رووداوەکە لە کاتى پشکنین و گەڕان بە دواى چەک و تەقەمەنى لە ژوورى بەندکراوەکان بووە و بەهۆیەوەش پێکدادان لەنێوان پۆلیس و بەندکراوەکان روویداوە، بەرێوەبەرى بەندیخانەکە راشیگەیاند: رووداوەکە لە 11 بەیانییەوە دەستى پێکردووە و   تا ئیوارەش درێژەى هەبووە، بەڵام دواتر توانراوە کۆنترۆلى رەوشەکە بکرێت، شایەنى باسە لە بەندیخانەکانى ڤەنزویلا بەردەوام توندوتیژى لەئارادایە و ئێستاش پتر لە 50 هەزار بەندکراو هەیە، کە چى کۆى بەندیخانەکانى ئەو وڵاتە جێگەى 14 هەزار بەندکراو دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار