دێلی تەلەگراف: قەیرانی دارایی بەریتانیا، دایکەکان ناچار کردووە کاری زۆر بکەن

تایبەت بە kdp.info/ بەپێی ژمارە و ئامارە نیشتیمانییەکانی بەریتانیا ساڵی 2007 تەنیا 150 هەزار ئافرەت کە خاوەنی منداڵی ژێر تەمەنی پێنج ساڵی بوون، لە هەفتەیەدا پێنج رۆژ کاریان دەکرد. بەڵام وەکو سیویهان فریگراد لە دامەزراوەی نێت مامیس ئاشکرای کردووە کە ژمارەیەک خێزان ناتوانن پێویستییەکان دابین بکەن، تەنیا ئەوە نەبێت کە دایک و باوکەکە دەبێت کاربکەن، چونکە تێچوونی دارایی ژیان بەزربۆتەوە. بۆیە هەنووکە 746هەزار ئافرەت کە منداڵیان هەیە کاردەکەن، کە ئەم رێژەیە لە ساڵی 2007 تەنیا 599 هەزار ئافرەت بووە. بەپێی زانیارییەکانی فریگراد هاتووە کە لە دە ئافرەت شەشیان گوتیانە ناچار بوون بۆ کرێی تەواو بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان چونکە پێویستی ژیان زەحمەتە بووە. تەنیا زۆر لەو دایکانە دەگەڕێنەوە بۆ کاری بەکرێ، نەک پیشەکانیان خۆیان. بەپێی سەرژمێرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە بەریتانیا 2.2 ملیۆن دایک هەن، واتە لە %30 ئەو دایکانە کە منداڵەکانیان لە خواری تەمەنی نۆزدە ساڵین، ناچارن لەبەر بەرزبوونەوەی پێویستەکانیان روو لە کاری بە کرێ بکەن. بۆیە حکوومەتی بەریتانیا ئێستا لێکۆلێنەوە دەکات بۆ ئەوەی هەزار جونیە بەو دایکانە بدات کە منداڵیان هەیە، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی منداڵەکانیان بکەن کاتێک کار دەکەن، بەڵام ئەو دایکانەی کە کار ناکەن و لەماڵەوە دەمێننەوە ئەو بڕە پارەیان پێنادرێت.




