مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی رووفاتی 730 ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد
هه‌روه‌ك بڕیاردرابوو ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رۆژی ماته‌مینی دیاری بكرێت به‌هۆی به‌رێكردنه‌وه‌ی رووفاتی 730 قوربانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی مه‌هاری، له سه‌عات هه‌شتی به‌یانیه‌وه مه‌راسیمی به‌رێكردنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و قوربانیانه بۆ زێدی خۆیان ده‌ستی پێكردوه و بڕیاره له مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ به‌خاك بسپێردرێن.
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەلێدوانێکی پێشوویدا به "خه‌ندان"ی راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ له‌سه‌عات هه‌شتی به‌یانیه‌وه له‌نزیك فه‌رمانده‌یی گشتی پێشمه‌رگه، رووفاتی ئه‌و 730 قوربانیه‌ی له‌مه‌هاریه‌وه هێنرابوونه‌وه بۆ هه‌رێم و دوێنێ مه‌راسیمێكیان بۆ رێكخرا، به‌ئۆتۆمبێل به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌رێ ده‌خرێن و له‌مۆنۆمێنتی ئه‌و شاره به‌خاك ده‌سپێردرێن.




