سه‌رۆك بارزانی به‌شداری له كۆرێكی داخراوی تایبه‌ت به جیۆپۆلیتیكی به‌هاری عه‌ره‌بی کرد، كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆفی ئه‌نان به‌رێوه چوو

له‌په‌راوێزی كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی له شاری داڤوس، ئه‌مرۆ هه‌ینی 25\1\2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكرد له كۆرێكی داخراوی تایبه‌ت به جیۆپۆلیتیكی به‌هاری عه‌ره‌بی كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆفی ئه‌نان سكرتێری پێشوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌رێوه چوو .
له‌و كۆڕه داخراوه‌دا ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی وڵاتان به‌شدارییان كرد، له‌وانه سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك و سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی مه‌غریب و سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و سه‌رۆكی مه‌نگۆلیا و عومه‌ر مو‌سا ئه‌مینداری گشتی پێشووی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرو پسپۆر .1بیروڕا ئاڵوگۆركرا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێ بابه‌تی په‌یوه‌ندار به‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی دۆخی سوریا و رۆڵی كورد له‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆك بارزانی له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌لی كوردستان له عیراق له به‌هاری 1991 راپه‌ری و توانی كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه پێك بهێنێت كه باوه‌ری به لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه هه‌یه، هه‌روه‌ها توانی ئابووری خۆی زۆر به‌رێكوپێكی رێك بخات و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان ناتوانێت پشگیری له هه‌رسیسته‌مێكی دیكتاتۆری بكات به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌لانه له و راپه‌رینه بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و دیموكراسی .
هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی 25\1\2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ئه‌حمه‌د معاز ئه‌لخه‌تیب. سه‌رۆكی ئیتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا .
له دیدارێكدا كه عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح موسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، به‌رێز ئه‌لخه‌تیب به درێژی باسی دۆخی سوریای و ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد و هیوای خواست كه له گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی كوردی سوریا هاریكار بن و بگه‌نه رێككه‌وتن و رایگه‌یاند كه. ئه‌و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ دۆزی كورد بوه له عیراقدا.
تاوتوێكردنی هه‌وڵه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان له یارمه‌تی دانی په‌نابه‌رانی سوریا له وڵاتانی دراوسێ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوو.
.




