سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ شا عه‌بدولڵا بن حوسێن كۆده‌بێته‌وه

هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی 25\1\2013 و له په‌راوێزی كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی له شاری داڤوس، به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ شا عه‌بدولڵا بن حوسێن شای ئوردون كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردون خرایه به‌رباس و هه‌ردوولاش هیوایان خواست كه زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن .
تاوتوێكردنی دۆخی عیراق و ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌كه‌ی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




