٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوا دەكرێت پارێزگای ئەنبار لە پیاوانی مالكی پاك بكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

فەللوجە – تایبەت بە  kdp.info  / نوری مالكی رووداوەكەی ئەمرۆی فەللوجە و چەند ناوچەیكی عێراقی خستە ئەستۆی هەواڵگرییەكانی هەرێمیی و پاشماوەی بەعسییەكان و رێكخراوی  قاعیدە، لەبەیاننامەیەكدا ئەمرۆ هەینی نوری مالكی ئاماژەی داوە: رووبەروبوونەوەی سوپای عێراق لە گەڵ خۆپَشاندەران، چاوەروان كرابوو ، پێشتر ئاماژەمان بەو جۆرە رووداوانە دابوو، مالیكی راشیگەیاندووە: ژماریەك لە خۆپێشاندەران بەبەرد و گوللە هێرشیان كردۆتە سەر سوپا ، سوپای عێراقیش هۆشداری داوە كە توندوتیژی لێدەكەێتەوە  و دواتر ئەوەی قاعیدە و دامەزراوە هەواڵگرییەكانی ناوچەكە نەخشەیان بۆ كیشابوو، ئەو هەمان رووداوی لێكەوتەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هەموو لایەك كرد، ئارامی بپارێزن و رەوشەكە هێوربكەنەوە، لەبەرامبەردا یەكێك لە سەرۆك عەشیرەتەكانی  پارێزگای ئەنبار بە خبری نیوزی راگەیاند: خەڵكی ئەنبار و فەللوجە لەو هێرشەی سوپای مالیكی بێدەنگ نابن و كە بە هۆی هێرشەكەوە خەڵكی ئەو شارەیان خەڵەتانی خوێن كرد، سەرۆكی عەشیرەتەكە هەروەها راشیگەیاند:گشت كەسایەتییەكانی سیاسی و ئیداری ناوچەكە، بریاریانداوە هەموو ناوچەكەیان لە یەكەی سەربازی و پیاوانی سەر بە مالیكی، بە پارێزگاری ئەنباریشەوە پاك بكەینەوە،شایەنی باسە بەهۆی دەستدرێژەی یەكەیەكی سوپای عێراق بۆسەر خۆپیشاندەران لەفەللوجە 7 كەس كوژران 65 كەسی دیكەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار