سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێى خورماتووى ئیدانه‌كرد

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا به‌توندى ئیدانه‌ى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ى دوزخورماتوى كرد، ئه‌مه ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌یه.
به‌داخ وپه‌ژاریه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆریستى ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 23ى كانوونى دووه‌مى 2013 له قه‌زاى دوزخورماتومان پێگه‌یشت، كه تیرۆریستێك له ناو پرسه‌سیه‌ك له حوسه‌ینیه‌ى سه‌ید شوهه‌دا له ناوه‌ڕاستى قه‌زاكه خۆى ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س شه‌هید و برینداربوون.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كاتێكدا به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ده‌كه‌ین؛ هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى قوربانیانى ئه‌و كرداره تیرۆریستیه ده‌كه‌ین و له خودا داواكارین سه‌بر و ئارامیان پێ بدات و رۆحى شه‌هیده‌كان به به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى و به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و هیواى چاكبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
هه‌ربه‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستى جێگیرى و پاراستنى یه‌كریزى نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا و رێ گرتن له دروستكردنى ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یانه‌وێ برایه‌تى پته‌و و لێبورده‌یى نێوان پێكهاتى گه‌لى عێراق بشێوێنن.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
24/1/2013