داڤوس.. سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای هه‌ندێك وڵات كۆده‌بێته‌وه

له دووه‌م رۆژی به‌شداربوونی به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆربه‌ندی داڤۆسدا، ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیڤێس رۆسیێر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا و مارك روته سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا و نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی زۆرینه ئیرێك كهنتور و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ پیته‌ر مووهر سه‌رۆكی خاچی نێوده‌وله‌تی ئه‌نجام دا.
له كۆبنهوهكهیدا له گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كارباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا و شاندێكی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ر باس كران كه تایبه‌ت بوون به بارودۆخی عیراق و په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روا بارودۆخی سوریا‌و رۆڵی كورد له‌و وڵاته‌دا .وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌نداو وشاندی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا هه‌رسێكیان ده‌ستخۆشیان له سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابورییه‌ی هه‌رێم و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له هه‌رێمدا هه‌یه .
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاسته‌ی كه پێی ناسراوه و دیدو بۆ چوونی خۆیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئالوگۆر كرد سه‌باره‌ت به ئایندهی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی عیراقدا .
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیش ، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوڵاتیانی لوبنانی ده‌دات ورایگه‌یاند كه ئه‌و هاوڵاتیانه خۆشحاڵن به كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی لوبنانیش بریاری داوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كونسوڵخانه‌یه‌كی گشتیی له هه‌رێم بكاته‌وه و هه‌ردوولاش به تێروته‌سه‌لی باسی كاریگه‌ری دۆخی سوریایان كرد له سه‌ر لوبنان و عیراقدا.
له كۆبونهوهكهشیدا له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا سه‌رسامی خۆی به‌رامبه‌ر به پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕی و ئه‌و پێشڤهچوونهشی بۆ سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی گه‌رانده‌وه .
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هۆله‌ندای كرد كه له كاته ساخته‌كاندا ده‌رگای هۆله‌ندایان كرده‌وه له به‌رده‌م په‌نابه‌رانی كوردا.
تاوتوێكردنی دۆخی سوریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا بوو ولهم رووه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی سوریا ده‌كات و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانیشی كردله هاریكاریكردنی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بههاركارییهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه نوێنه‌رانیان له هه‌رێمی كوردستان زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یری هاریكارییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و هه‌روا بۆ ئه‌و كار ئاسانییه‌ی كه بۆیان ده‌كرێ له سه‌ردانیكردنی زیندانیانییهكانی هه‌رێم به‌بێ هیچ گیروگرفتێك.
سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه ورایگه‌یاند كه هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی ئه‌و كار ئاسانییه و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕی له گوێگرتن له هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی هه‌رێم ده‌كرێ و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له هه‌رێمدا هیچ زیندانییه‌ك نییه كه‌له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی سیاسی گیرابێ و خاچی سووریش ده‌توانێ رۆڵی گرنگ ببینێت له گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ناو سوریا ، به‌تایبه‌تی له ناوچه ئارامه‌كان.
سه‌رۆك بارزانی داوای له‌سه‌رۆكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كرد كه سه‌ردانی كوردستان بكات و سه‌رۆكی خاكی سووریش ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆك بارزانی قبوڵكرد.
جێی باسه شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێم و د.فوئاد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه كان و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وێرای به‌شداربوونیان له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، به شداری له دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئابووری دیكه‌ی جیهانی كرد كه له یه‌كێكیاندا سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌نداو دانیمارك و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و ئێرله‌ندا به‌شداربوون.




