دەمیرتاش: حكوومەت دەخوازێت لە هەردوو سەری مێزی دانووستانەوە خۆی دانیشێت

كوردستانی باكور – تایبەت بە kdp.info/هاوسەرۆكی BDPسەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند: لە نێو حكوومەتی توركیادا هەندێك كەس هەن، دەیانەوێت رەوشی دانووستانەكانی ئێستا تێكبدەن، لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەك بۆ ئەندامانی BDPلە ئامەد كەتێدا پەرلەمانتاران و ژمارەیەك لە كەسایەتی ئامادەی بوون.سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەها رایگەیاند: دیدارەكانی دەوڵەتی تورك لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەنگاوێكی باش بووە، بەڵام وەك دەبینرێ هەندێك كەسی دەوروبەری حكوومەت خوازیارن، ئەو قۆناغەی ئێستای دانووستان تێكبدەن، لە راستیدا دانوستان هەیە، بەڵام حكوومەت دەخوازێت، هاوكات لە هەردوو سەری مێزەكەوە خۆی دانیشێت و نوێنەرایەتی كورد و دەوڵەتی تورك بەیەكەوە بكات، ئەم جۆرە مامەڵەیەش لەلایەن گەلی كوردەوە رەتدەكرێتەوە، هاوسەرۆكی BDPسەڵاحەدین دەمیرتاش گوتیشی: ئەگەر حكوومەتەكەی رەجەبە تەیب ئەردۆغان دڵسۆزە بۆ كورد، با ڕێز لە داخوازییەكانی گەلی كورد بگرێت و ئۆجەلان ئازاد بكات و دان بە مافەكانی گەلی كوردیش دا بنێ.




