٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توشبووان بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای كوشندە، بۆ 65 كەس بەرزبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/رێژەی توشبووان بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای بەراز، بۆ 65 كەس بەرزبۆتەوە و نەخۆشخانەكانی عێراقیش لە كەمی تاقیگەكانی تایبەت بەو نەخۆشییە دەناڵێنن، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند: لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق 65 كەس تووشی نەخۆشی ئەنفەلەوەنزای بەراز بوونە، تائێستاش 4 كەس گیانیان لەدەستدا 3 یان بەئەنفلەوەنزای بەراز یەكێكیشیان بە ئەنفلەوەنزای باڵندەوە بووە،زیاد تاریق هەوەرها راشیگەیاند: بە هۆی بوونی داودەرمان مەترسی لەسەر بڵاوبوونەوەی زۆری ئەو نەخۆشییە نییە، بەڵكو كێشەكە بریتییە لەوەی كە تاقیگەی تایبەتی ئەو نەخۆشییەمان كەمە، بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری تووشبوی ئەم نەخۆشییە، زیاد تارق راشیگەیاند: لەكاتی دەستنیشان كردنی نەخۆشییەكە پێویستمان بە 48 كاتژمێر هەیە، تا نەخۆش بەتەواوی چارەسەر بكرێت. شایەنی باسە لە پارێزگای دیالە دوو كەس بە ئەنفلەوەنزای بەراز و یەكێكی تریش بە ئەنفلەوەنزای باڵندە گیانی لەدەستداوە، لەسلێمانیش كەسێك بەهۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای بەرازەوە گیانی لەدەست دابوو .

هەواڵی پەیوەندیدار