وەزارەتی ناوخۆی عێراق 5 گەورە فەرماندەی پۆلیسی كەركووكی دەركرد

كەركووك – تایبەت بە kdp.info / وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنج گەورە فەرماندەی پۆلیسی كەركووكی دەركرد، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بە سۆمەرییە نیوزی رایگەیاند: ئەو لیژنە وەزارییەی لەدوای تەقینەوەكانی ئەمدواییەی كەركووك بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە پێكهێنرابوو بەنوسراوێك پارێزگاری كەركووكی لەدەركردنی ئەو گەورە فەرماندانە ئاگاداركردووەتەوە. سێ لە فەرماندە دەركراوەكان كوردن و یەك توركمان و ئەوەی دیکەش عەرەبە. سۆمەریە نیوز لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە: كە ئەو ئەفسەرانە ، بە پاكترین و خۆنەویسترین ئەفسەرەكانی پۆلیسی كەركووك هەژماركراون بەتایبەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار كە حەوت جار هەوڵی تیرۆركردنی دراوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەكاتێكدایە كە دوێنێ نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رەخنەی لەكاری لیژنە وەزارییەكە گرت و رایگەیاند كە دان بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیدا نانێن.




