٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رافع عیساوی داوای یارمەتی لە ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  – تایبەت بە  kdp.info  / رافع عیساوی داوای لە باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق رۆبەرت بیكرۆفت كرد، یارمەتی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق بدات، لەبەیاننامەیەكدا نوسینگەی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: رافع عیساوی لەگەڵ رۆبەرت بیكرۆفت كۆبووەوە و داوای كرد ئەمریكا رۆلی خۆی لەچارەسەكردنی كێشە سیاسییەكان ببینێت و فشار بۆ سەر حكوومەتی عێراق دروست بكات، لەبەیاننامەكەدا هەوەها ئاماژە کراوە: كە عیساوی داوای لە ئەمەریكا كردووە هەمان ئەو رۆلەی پێشووی ببینێت كە لەپاش روخانی رژێمی سەدام حوسێن لەعێراق بینیویەتی و فشار بخاتە سەر هەر پێكهاتە و لایەنێكی سیاسی كەهەوڵی تێكدانی بارودۆخی سیاسی عێراق دەدات، بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتە روو: كە عیساوی و بیركرۆفت ، باسیان لەداواكارییەكانی خۆپیشاندەران و هەڵوێستە لاوازەكانی حكوومەتی عێراق كردووە و جەختیان  لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پێویست دەكات، بەرژەوەندی نیشتیمانی پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكان بخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار