سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای شێڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی كۆده‌بێته‌وه

له په‌راوێزی كۆربه‌ندی داڤۆس له (سویسرا) به‌رێز مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ(جه‌ی پرایه‌ر) جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای شێڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، كاروچالاكیه‌كانی ئه‌و كۆمپانییایه له هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌رباس وله‌م رووه‌وه جه‌ی پرایه‌ر رایگه‌یاند كه كۆمپانیای شێڤرۆن له‌و ماوه كورته‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه پێشڤه‌جوونی باشی هه‌بووه و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاریكاری كردنی كۆمپانیاكه و پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكه‌شی دووپاتكرده‌وه له شه‌راكه‌تێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی چالاكیه‌كانی له هه‌رێمدا.
سه‌رۆك بارزانی بریاری ئه‌و كۆمپانیا گه‌وره‌یه‌ی بواری وزه له كاركردنی له هه‌رێم به بوێرانه وه‌سفكردو ورایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم پشگیری هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كات له گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وزه له هه‌رێم .هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئاسۆیه‌كی گه‌ش ده‌بینێ له‌و په‌یوه‌ندییه به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و عیراق به گشتی ده‌بێت.




