بولگاریا ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدات

هەولێر – تایبەت بە kdp.info / وەزیری دەرەوەی بولگاریا رایگەیاند: دوای كردنەوەی باڵەخانەی نوێی كونسڵگەریمان لە هەولێری پایتەخت ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدین، تا سەردانی بولگاریا بكەن، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كە لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان كۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی بولگاریا نیكۆلای میلادینۆف ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند: سەردانەكهمان بۆ هەولێر بۆ بەهێزكردنی پەیوەیندییەكانی ئابووری و سیاسی كۆمەڵایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریایە، بریاریشمانداوە لەگەڵ كردنەوەی بارەگای تازەی كونسڵگەریمان لە هەولێر، ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بدەین، تا هاووڵاتیان سەردانی بولگاریا بكەن و ئاشنایەتی لەرووی بازرگانی و خوێندن و گەشتوگوزارەوە لەبارەی بولگاریاوە پەیدا بكەن، میلادینۆف راشیگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا پێشوەچوونێكی باش لە نێوان عێراق و بولگاریە دروست بووە و لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانیش ئەمرۆ رێككەوتووین، كە لەگەڵ كردنەوەی بارەگای تازەی كونسڵگەریمان لە هەولێر ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بدەین.




