حەفت كەس بەتۆمەتی هەوڵدانیان بۆ تیرۆركردنی ئەردۆغان دەستگیركران

تایبەت بە kdp.info / حەفت كەس بەتۆمەتی هەوڵدانیان بۆ تیرۆركردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا دەستگیركراون، لە هەواڵێكی رۆژنامەی زەمانی توركیدا، وەزیری ناوخۆی توركیا ئیدرس شاهین رایگەیاند: چەند هەوڵێك بۆ تیرۆكردنی سەرۆك كۆمار عەبدوڵڵا گول و سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەماوەی رابردوودا پۆچەڵكراونەتەوە، ئەو هەوڵانەش لە رێگای 7 كەسەوە بەجیا و لەچەند كاتێكی جیاوازدا پیلانی بۆ دارێژراوە، وەزیری ناوخۆی توركیا هەروەها راشیگەیاندووە: هەوڵەكانی لەسات و كاتی جیاواز بووە ئامانجیش لێی بۆ تێكدانی رەوشی ئەمنی توركیا بووە، شایەنی باسە وەك سەرچاوەكانی فەرمیی توركیا ئاشكرایان كردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان دووجار رووبەرووی تیرۆركردن بۆتەوە، یەكێكیان لە ساڵی 2005 لە ناوچەی كۆتاهایا باكوری رۆژئاوای توركیا بووە ،كە بەهۆیەوە گومانلێكراوێك دەستگیركرا.




