پەرلەمانتارێکی کورد: رەنگە ھەفتەی داھاتوو پرۆژە یاسایا بودجەی عێراق پەسەند بکرێ

تایبهت به kdp.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دهڵێت: ڕۆژی شەمە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆلەبارەی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە دەکات،ئەگەر لایەنەکان لەسەری رێککەون ھەر لەھەمان ھەفتە پەسەند دەکرێ.
لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند: یەکێک لەخالەکانی کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکردن دەبێت لەباری ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، ئەگەر تێبینی لایەنەکان لەم راپۆرتەدا جێگیر کرابن، دواتر گفتوگۆ لەبارەیەوە بەردوام دەبێت تاوەکو پەسەند دەکرێ ھەر لەھەمان ھەفتە.
لانە محهمەد گوتیشی: تاوەکو ئێستا دیار نییە تێبینیەکانی کورد لەبەرچاوگیراون یاخو نا، بەڵام پێویستە تێبینییەکانی ئێمە لەبەر چاو بگیرێن گەر نا ئێمە رازی نابین پەسەند بکرێت ودەنگی بۆ نادەین.
بڵند ئیبراھیم




