سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

تایهت به kdp.info/ فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: ھەرێمی کوردستان لەئەمڕۆوە دەکەوێتە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیک کە لەدەریایی ناوەراستەوە روو لەھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێ تاوەکو ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تهواو دەبێ و رنگە پڕوشکە باران بباریت لەھەندێک شوێن،بەڵام لە ئێوارەی رۆژی شەممە ھەرێمی کوردستان لەئەنجامی تێکەڵبونی دوو نزمە پاڵەپەستۆ کەیەکێک لە دهریای سپی وئەوەی تر لەدەریایی سورە کاریگەر دەبێ ودەبێتە ھۆی ناسەقامگیری کەش وھەوا، ڕۆژی یەک شەممە شەپۆلێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە وبڕێکی باشی باران ببارێت.
فازل ئیبراھیم گوتیشی: ئەم شەپۆڵە باران بارینە تاوەکو ڕۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت ودواتر رەوشی کەش وھەوا ئاسایی دەبێتەوە .
بڵند ئیبراھیم




