رەفسەنجانی: بزووتنەوەیەكی توندڕەو لە ئێران هەیە لە دژی دیموكراسی كار دەكات

تایبەت بە kdp.info / سەرۆكی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران هاشمی رەفسنجانی رایگەیاند: بزووتنەوەیەكی توندرەو لە ئێران هەیە و لە دژی دیموكراسی كار دەكات، هەر ئەو بزوتنەوە توندرەوەش بوو، لەسەردەمی ئیمام خومینی وای كرد، ویستی ئیمام خومینی و شۆرشی لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ كۆماری ئیسلامی بگۆرێ، خەبر ئۆلاین لەزاری هاشمی رەفسەنجانی هەرەها بڵاویكردۆتەوەو رایگەیاند: كە دوا جار تەنیا سیستەمەی دیموكراسی لە گشت كۆمەڵگاكان پەیرەو دەكرێت، پێویستە ئەو دەرفەتە بە خەڵك بدرێت ئەو سیستەمە پەیرەو بكات، لای خۆشییەوە محەمەد خاتەمی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران، لە لیدوانێكی بۆ چاكسازیخوازان رایگەیاند: سیستەمەی كۆماری لە ئێران وای كردووە میللەت و دەوڵەت لەژێر خزمەتی سیستەمی فەرمانرەوایی بێت، لەكاتێكدائەوەی ئیمام خومینی دەیویست ئەوە نەبوو، پێویستە هەموو تاكێك ئازاد بێت لە ئاراستەكردنی رەخنە بۆ بەرپرسان، لەسەرووی هەمووشیانەوە بتوانین رەخنە لە رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی بگرین.خاتەمی راشیگەیاند: باشتر وایە خۆمان چاكسای بكەین نەوەك لەرێگای دەوڵەتانی بیانییەوە، بەیەكجاری وڵاتەكەمان لەناوبچێت.




