نوجێفى: مالیكى كوده‌تاى به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه كردوه كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان مۆرى كردوون

ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند ئه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى بینیوه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رۆك وه‌زیران نورى مالیكى واژۆى له سه‌ر چه‌ند ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دا كردووه ، دواتریش به گوته‌ى نوجێفى مالیكى كوده‌تاى به سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كردوه كه خودى مالیكى واژۆى له سه‌ر كردوون.
ڕاشیگه‌یاند هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نورى مالیكى له باره‌ى هه‌رێمه‌ى ئامانج لێیى چالاك كردنى ته‌نگژه‌كان بووه.
ئوسامه نوجێفى له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى حوڕه ئاشكراى كرد كه ئه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنێكى بینیووه كه سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان واژۆى كردوه و له سه‌رى پابه‌ند و بووه و پاشانیش لێیانى پاشگه‌زبۆته‌وه.
نوجێفى ڕاشیگه‌یاند هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌م دوایه‌ى مالیكى له هه‌مبه‌ر كوردستاندا هه‌ڵوێستى ڕاسته‌قینه نیین و ته‌نها ئامانج لێیى وورژاندنى شه‌قامن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى هه‌ڵوێسته‌كانى مالیكى هه‌ڵوێستى به‌په‌له بوون و مه‌به‌ست لێشى بزواندنى شه‌قام و چالاك كردنى ته‌نگژه‌كان بوون نه‌ك چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى مالیكیش دژى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه كه ته‌واوى لایه‌نه سیاسیه‌كان واژۆیان له سه‌ر كردوه‌وه.




