دووبارە سزای سەنگسار دەگەرێتەوە نێو یاسای سزای ئێران

تایبەت بە kdp.info/ بەرپرسی كۆمیتەی قەزایی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: پێشتر سزای سەنگسار لە نێو یاسای سزای ئێراندا هەبوو، بەڵام بۆ ماوەیەك ئەم سزایە هەڵوەشێندرایەوە.
بەرپرسی كۆمیتەی قەزایی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە لە قۆناغی ئێستا پێویستی بە گەڕاندنەوەی سزای سەنگسار هەیە هەر بۆیە دوای 52 جار گۆڕانكاری لە نێو ئەم یاسایەدا، یاسای ناوبراو بە مەبەستی پەسەندكردن بۆ شوورای نگەهبان روانە كراوە و ئەگەر شوورای نگەهبان ئەم یاسایە پەسەند بكات ئەوا ئەم سزایە جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە نێو یاسای سزای ئێران و ئەو كەسانە كە زینا بكەن جا چ پیاو بێت یان ژن بە پێی یاسا سەنگسار دەكرێت.




