بەریتانیا خۆی لە یەكێتی ئەورووپا دەكێشێتەوە

تایبهت به kdp.info: ئەمرۆ سەرۆك وەزیری بەریتانیا دیڤید كامرون رایگەیاند كە ئەگەر پارتەكەی توانی لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی ساڵی 2015دا سەركەوتن بە دەستبێنێت ئەو كاتە بەریتانیا بۆ جیا بوونەوە لە یەكێتی ئەورووپا دەست بە ساز دانی رێفراندوم دەكات.
كامرون ئاماژەی بەوە كرد كە بە هۆی قەیرانە جۆربەجۆرە ئابوورییەكانەوە پاشەرۆژی یەكێتی ئەورووپا نادیار و تاریكە، هەر بۆیە ئێمە بریارمانداوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2015دا دەنگی پێویستمان بە دەستەوە هێنا ئەوا ئەو كاتە بۆ جیابوونەوە لە یەكێتی ئەورووپا دەست بە رێفراندوم دەكەین.
لە بەرامبەردا سەرۆكی فەرەنسا لەم بریارەی كامرون زۆر تووڕەیە و دەڵێت: ئەم بریارە بریارێكی نابەجێیە و زەرەرێكی یەكجار زۆر دەگەینێتە بەرەژوەندییەكانی بەریتانیا.
جێگای ئاماژە پێكردنە بەریتانیا وەكو یەك لە ئەندامانی یەكێتی ئەورووپا هێشتاكە دەستی بە بەكاربردنی یۆرو نەكردووە و لە جیاتی یۆرودا پارەی خۆی بەكار دەهێنێت.




