٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لەدەستی دوو دەرمان دەكڕن و ئەمەش بەهۆكاری گرانی نرخی دەرمان دەزانرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە kdp.info/ تاوەكو ئێستا كۆمپانیاكانی بواری هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان لە دەستی دووەم دەرمان دەكڕن و هیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی دەرمان نییە، ئەمەش بەهۆكاری سەرەكی نرخی دەرمان دادەنرێت و بەپێی بەدواداچوونەكانیش دەركەوتووە كە نرخی پارچە حەبێت لە هەرێمی كوردستان بەبەراورد لەگەڵ وڵاتان لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق سێ هێندەو چوار هێندە زیاترە.

 سەمیرە عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ kdp.infoگوتی: لە هەرێمی كوردستان زۆرینەی هاووڵاتیان گلەییان لە خراپی و جۆری دەرمان هەیە و بۆ گەیشتن بە هۆكارەكان و دەستكەوتنی زانیاری پێویست لیژنەكەمان بانگێشتی چەند كۆمپانیایەكی هاوردەكردنی دەرمانی كرد و لەمیانەدا ئەوانیش گلەیی خۆیان لەمەڕ بارودۆخەكە هەبوو بەپێی قسەكانیان دەردەكەوێت كە حكوومەت وەكو پێویست هاوكاریان نییە بۆ هاوردەكردنی دەرمان و هەندێ ئاستەنگی كاركردنیشیان هەیە.

گوتیشی: بەپێی گوتەی ئەو كۆمپانیایانە تاوەكو ئێستا هەرێمی كوردستان لەدەستی دووەم دەرمان دەكڕێت، چونكە راستەوخۆ رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان نییە، بەڵكو دەرمان لە بریكاری ئەو كۆمپانیایانە دەكڕدرێت ئەمەش هۆكاری جیاوازی نرخە لەگەڵ وڵاتانی دیكە، هەروەها دەركەوتووە كە بڕی ئەو باجەی لەو كۆمپانیایانە وەردەگیرێت خاڵە سنورییەكان زۆرەو ئەركی سەرشانی كۆمپانیاكان قورستر دەكات .

ناوبراو ئاماژەشیدا: ئێمە دوای ئەوەی گوتەی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمانمان وەرگرت لەگەڵ وەزیری تەندروستی دادەنیشین بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان و گرتە بەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی باشترین جۆری دەرمان بهێنرێتە هەرێمی كوردستان بە هەرزانترین نرخیش بفرۆشرێت.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار