لەئەنجامی تەقینەوەیهکی خۆکوژیدا لەدوزخورماتوو زیاتر لە80کەس بوونە قوربانی

تایبهت به kdp.info/ ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیهکی خۆکوژیدا لەپرسەی ھاوولاتییهکی تورکمان لە دوزخورماتوو بەپێی ئامارەسەرتایەکان 21کەس گیانی لەدەست داوە 51 کەسی دیكهش برینداربوونە.
لەمبارەیەوە تاھیر فەقێ بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لەپرسەی ھاوولاتییهکی تورکمان کەسێکی خۆکوژ خۆی لەناوپرسەکە تەقاندهوە بەپێی ئامارە سەرتاییەکان تاوەکو ئێستا تەرمی 21کەس و51بریندار گەیندراونەتە نەخۆشخانەی دوزخورماتوو.
تاھیر فەقێ گوتیشی: زۆرینەی قوربانییەکان لەنەتەوەی تورکمانن و ئەمە ئاماری سەرهتاییە و لهوانهشه رێژەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتر بێت.
بڵند ئیبراھیم




