کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بودجە بۆ رۆژی یەک شەممە دواخرا

تایبهت به kdp.info/ ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان سازکردوتێدا لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی خوێندەوە، دواتر کۆبوونەوهی پەرلەمان بۆ رۆژی یەکشەمە دواخرا.
لەمبارەیەوە عومەر ھەورامی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تەنھا راپۆرتی لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەکاتژمێر 11پێش نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر3 پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە بەردەوام بوو و فریای کات نەکەوتن، کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی یەک شەممە دواخرا.
عومەرھەوارمی گوتیشی: ڕۆژی یەک شەممە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆکانی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتی دارایی وهڵامی تێبینی و پێشنیاری لیژنەکانی پەرلەمان دەداتەوە کە لەرێی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی ئاڕاستەی وەزارەتیان کردووە.
بڵند ئیبراھیم




