٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەیەم ڕاپۆرتی داكۆكی لە ڕۆژنامەنووسان بڵاوكرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بەمەبەستی خستنەڕووی دواین پێشێلكارییەكانی ئەنجامدراو لە كوردستان بەرامبەررۆژنامەنووسان بەیانی ئەمڕۆ سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان دەیەمڕاپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە لە ماوەی نێوان1/7/2012 تاوەكو 31/12/2012 لە سێ حاڵەتی جیاوازدا14 ڕۆژنامەنووسلێیان دراوە، هەروەها هەشت ڕۆژنامەنووس هەڕەشەیان لێكراوە وڕۆژنامەنووسیش لە 6 حاڵەتی جیاوازدا ڕێگەیان نەدراوەڕووماڵیڕووداوەكان بكەن، هەروەها لەو ماوەیەدا 5 ڕۆژنامەنووس ڕاگیراون و دووڕۆژنامەنووس دەستگیر كراون و یەك ڕۆژنامەنووسیش زیندانی كراوە.
هەرلەو ڕاپۆرتەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بەر لە خستنە ڕوویژمارەكان لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لەكوردستان وتارێكی بە ناوونیشانی (پیێشێلكاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان پێشێلكاری ڕاستەوخۆی یاسای ڕۆژنامەگەرییە لە كوردستان) كەلە وتارەكەیاندا ئەو هێرش و سوكایەتیانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانمەحكوم دەكەن و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن سنورێك بۆ ئەوپێشێلكارییانە دابنێن. لە بەشی دووەمی ڕاپۆرتی سەندیكایڕۆژنامەنووسانی كورستاندا هاتووە لە شەش مانگییەكەمی
ساڵی 2012دا5حاڵەتی لێدان و 4 حاڵەتی هەڕەشە و 12 حاڵەتی رێگە نەدان و 17حاڵەتیڕأگرتن و 1حاڵەتی بێسەرو شوێنكردن و 2 حاڵەتی غەرامەكردن تۆماركراوەكە كۆی گشتیحاڵەت و 5 رۆژنامەنووسیش پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە.
بەشیسێیەمی ڕاپۆرتی دەیەم تایبەتە بە ئاماری گشتی ساڵی 2012ی لیژنەی داكۆكیلە مافی ڕۆژنامەنووسان و تیایدا هاتووە لە ساڵی 2012 بەگشتی 63حاڵەتیهەڕەشە و لێدان و رێگەنەدان و گرتن و ڕاگكرتن و زیندانی كردن وغەرامەكردن و بێ سەروشوێنكردن ڕوویانداوەو 5 ڕۆژنامەنووسیش هەڕەشەیانلێكراوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار