سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی له دایكبوونی فه‌خری كائینات پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەكات

بسم الله الرحمن الرحیم
(لقد كان لكم فی رسول الله اسوة حسنة لمن كان یرجو الله والیوم الأخر)
صدق الله العظیم
به بۆنه‌ی رۆژی له دایكبوونی فه‌خری كائینات پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د ولمسته‌فا (در‌و دو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ پیاده كردنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كتری خۆشویستن و رێز له یه‌كتریگرتن ، ئومێده‌واریشم ئه‌و رۆژه پیرۆزه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی به خۆشی و خێری زیاتر بگه‌رێته‌وه و داواش له‌هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌م یاده پڕشكۆداره به‌به‌رزی رابگرن و ئاهه‌نگی شیاوی بۆ بگێرن.
شكۆداربێت یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ،به‌ر قه‌رار بێت ژیانی ئاسووده‌یی و یه‌كریزی و ته‌بایی نێوان چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونه‌كه‌مان ویه‌كتری قبوڵكردن.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1434ی كۆچی
23ی كانوونی دووه‌می2013ی زاینیی




