سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام پیرۆز ده‌كات

بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ى یادى ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی موحەممەد (د.خ)، بە ناوی سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هەرێمی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەین.
لە خوای پەروەردگار داواكارین ئەم بۆنە پیرۆز بكاتە قۆناغێكی دیكە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و بەردەوامبوونی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق و جیهاندا.
هیوادارین یادی لەدایكبوونی پێغه‌مبه‌رى خوا؛ حه‌زره‌تى موحەممەد (د.خ) بە خۆشی و ئاسوودەیی زیاتر بگەڕێتەوە و ببێتە مایەی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان.
دووبارە ئه‌م بۆنه پیرۆزه، لە هەموو لایەك پیرۆز بێت.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
11ىربیع الاول - ى 1434 ى كۆچى
23ى كانوونى دووه‌مى 2013




