جان فێرنستى رۆڵى گه‌لى كوردى له ڕووخانى دیكتاتۆریه‌ت و پێشخستنى كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت

دچارچوڤا پرێس كۆنفرانسه‌كێ ده جانی ڤێرنێتی ئه‌ندامێ پارله‌مێنتا ئیتالیایێ كو هه‌یاما هن رۆژایه ل سه‌ر داخوازه‌كه فه‌رمی یا مه‌كته‌با تێكلی یێن ده‌رڤه یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ ل هه‌رێما كوردستانێ یه، هن هه‌ڤدیتن و جڤین ب به‌رپرسیارێن هه‌رێما كوردستانێ ره پێكانینه، هه‌روه‌ها ناڤهاتی راگه‌هاند كو پر كێف خوه‌شه ژبۆ جارا چارێ یه سه‌ری ل هه‌رێما كوردستانێ دده
. ڤێرنێتى راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ى جێ خۆشحاڵییه هه‌ر جارێك كه دێمه‌وه هه‌رێمى كوردستان ده‌بینم ئه‌م هه‌رێمه له ته‌واوى ڕووكانه‌وه زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، ناوبراو راشیگه‌یاند: ماوه‌ى ده ساڵه ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر ستراتیژمان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه، كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌توانین له داهاتوو زۆر زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى ئیتاڵیا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: من زۆر سه‌رم سمامم به‌و سیاسه‌ته‌ى حه‌كمیانه‌ى سه‌رۆك بارزانى، ئه‌و وتیشى: بارزانى توانیویه‌تى نموونه‌یه‌كى زۆر باش له حكومڕانى كه دیموكراسى كۆڵه‌گه سه‌ركیه‌كه‌یه‌تى له هه‌رێمى كوردستان بونیادبنێتو بشیكانه نموونه‌یه‌كى زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو عێراق، كه ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌توانن سوودى لێوه‌ربگرن.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا جانى ڤێرنستى رایگه‌یاند: گه‌لى كورد رۆڵى زۆر كاریگه‌ریان له ڕوخانى دیكتاتۆریه‌ت له عێراق گێرا، هه‌ر وه‌ك توانیشیان به شێوه‌یه‌كى زۆر ئه‌رێنى له بنیادنانه‌وه‌ى عێراقى تازه رۆڵ بگێڕن، سه‌باره‌ت به لایه‌نى ئابوورى و به‌شدارى كۆمپانیا و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانى ئیتاڵیا له بونیادنانه‌وه‌ى زیاترى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى ئیتاڵیا ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له ئێستادا ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانى ئێتاڵیا له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاترى ئه‌م هه‌رێمه به‌شدارن، به‌ڵام له داهاتووشدا هه‌وڵى زیاتریش بۆ ئه‌م ئامانجه ده‌ده‌ین.




