كوڕێكی كه‌مئه‌ندام كاره‌بای خۆڕایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت

تایبه‌ت به kdp.info/ هه‌ر ئه‌م په‌رۆشیه‌ش وایلێكردووه به‌رله‌چه‌ند ساڵێك رێكخراوێك دابمه‌زرێنێت به‌ناوی رێكخراوی داهێنان كه‌له‌رێیه‌وه‌بیرۆكه‌كه‌ی كرد به‌راستی.
سه‌یر له‌وه‌دایه خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌و هه‌ردوو قاچی ده‌ستكرده، ئه‌وه‌شبه‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 1991 كاتێك له‌چیایه‌كی نزیك دهۆك بووه به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه‌وپارچه‌ی ئه‌و بۆمبه به‌ر به‌شی زۆری جه‌سته‌ی كه‌وتووه، به‌ڵامهه‌موو ئه‌مانه وایان لێ نه‌كردووه ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی ببێت‌وده‌ڵێت: هه‌وڵمده‌دا بۆ ئه‌و خه‌ونه‌م، سوپاس بۆ خوا به‌هاوكاری هاوڕێكانمپێی گه‌یشتم".
یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌شداربووه‌له‌سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا ناوی عه‌بدولغه‌فوره‌و هه‌وڵێكی زۆری‌داوه بۆ به‌ستنی ئه‌و تۆربینه‌و ده‌ڵێت: درێژی تۆربینه‌كه حه‌وت مه‌تروپانیه‌كه‌ی چوار مه‌تره‌و به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته 2.5 مه‌ترو نزیكه‌ی‌شه‌ش ته‌ن قورسه، ده‌توانێت تا به‌رزی 200 مه‌تر ئاو فڕێبدات‌و وزه‌ی‌كاره‌با به‌بڕی 30KV به‌رهه‌مبهێنێت".
بۆ ئه‌م تۆربینه دوو قۆڵی كۆنكرێتی‌دروستكردووه كه به‌قسه‌ی عه‌بدولغه‌فور به‌چه‌ند حه‌بلێكی به‌هێزبه‌ستراونه‌ته‌وه‌و (32) پارچه كۆنكرێتی پێوه گرێدراوه، حه‌بله‌كانیشله‌جۆرێكن كه توانای راگیركردنی (60) ته‌نیان هه‌یه "بۆ ئه‌وه‌ی‌له‌كاتی وه‌رزی زستاندا ئاوی زێیه‌كه تۆڕبینه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی‌نه‌بات".
تۆڕبینه‌كه كاره‌بای (220) ڤۆڵتبه‌رهه‌مده‌هێنێت‌و خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌توانن بۆ زۆر لایه‌ن سوودی‌لێببینن، وه‌ك ئه‌ندازیاری كاره‌بایی حه‌سه‌ن هه‌روری‌له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای دهۆك كه به‌شداربوون له‌دیزاینكردنی‌ئامێره‌كه ده‌ڵێت : ده‌توانن له‌رێیه‌وه هه‌موو ئامێره كاره‌باییه‌كانی‌وه‌ك ته‌له‌فزیۆن‌و سه‌لاجه‌و ئامێره‌كانی تر كارپێبكه‌ن، چونكه‌خێراییه‌كه‌یمان گۆڕیوه بۆ (1500) فڕه له‌خوله‌كێكدا كه ئه‌مه‌ش 220ڤۆڵت كاره‌با دروست ده‌كات".
هه‌روری رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌م تۆڕبینه‌زه‌به‌لاحه به‌سه‌ر ئاوه‌وه ده‌مێنێته‌وه "وه‌ك غه‌واسه‌دروستمانكردووه كه نیوه‌ی له‌ئاودایه‌و نیوه‌كه‌ی تری سه‌ر ئاوكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و شه‌پۆلانه ببینێت كه به‌ژێریدا ده‌ڕۆنبه‌بێ ئه‌وه‌ی نوقم ببێت".
خالید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گرنگی‌ئه‌م ئامێره له‌وه‌دایه كه له‌یه‌ك كاتدا دوو سوود ده‌به‌خشێت،یه‌كه‌میان كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت‌و دووهه‌میشیان ئاو ده‌گوێزێته‌وه بۆبه‌ری ئه‌وبه‌ری زێیه‌كه "ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زۆری تێنه‌چووه‌وكۆی بودجه‌كه‌ی (20) هه‌زار دۆلار بووه‌و هیچی تری ناوێت جگه‌له‌سیانه كردن".
له‌وكاته‌ی خالید باسی گرنگی‌ئامێره‌كه‌ی ده‌كرد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌توانرێت بڕێكی زۆری‌سوته‌مه‌نی بهێڵدرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌شاره‌كانی تری عێراقبۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێده‌بینن، له‌م رووه‌وه ده‌ڵێت"ده‌توانین تۆڕبینی زه‌به‌لاح دروست بكه‌ین كه كاره‌با بۆ گونده‌كانبه‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌مه جگه له‌و زه‌وی‌وزاره زۆره‌ی له‌پێگه‌یشتنی‌ئاو سودمه‌ند ده‌بن، به‌تایبه‌تی كه ئێمه روبارمان زۆره‌و ئه‌وه‌ی‌ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی حكومیه".
له‌باره‌ی ئه‌م داهێنانه‌وه ئه‌ندازیارسه‌فه‌ر ته‌یب به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دهۆك به"نیقاش"ی‌راگه‌یاند ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له‌به‌رهه‌مهێنانی‌كاره‌بای ناوچه‌كه‌و وتی "ژینگه‌یه‌كی گونجاومان هه‌یه بۆبه‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌رێی ئه‌و زێیانه‌ی له‌كوردستاندا هه‌ن،ئه‌وه‌ی خالید‌و رێكخراوی داهێنان كردویانه خاڵی سه‌ره‌تایه‌وهه‌وڵده‌ده‌ین له‌ئاینده‌دا سوودی زیاتری لێ ببینین".
ته‌یب گوتی "ئێمه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌كاره‌با پاڵپشتی ئه‌م داهێنانه ده‌كه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌گشتیدایه‌و ئه‌ركی سه‌ر شانی حكومه‌ت كه‌مده‌كاته‌وه كه چه‌ندین ملیۆنخه‌رج ده‌كات له‌سوته‌مه‌نیدا بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌بای پێ به‌هه‌مبهێنرێت بۆهاوڵاتیان".
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووان دڵخۆشتره ئه‌وهاوڵاتیانه‌ن كه كاره‌با گه‌یشتووه به‌ماڵه‌كانیان، حاجی سه‌عید كه‌دانیشتوی ئه‌و گونده‌یه به‌دڵخۆشییه‌وه گوتی: وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی‌تر ئێستا كاره‌بامان هه‌یه‌و ئامێره پێویسته‌كانی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن‌وسه‌لاجه‌ی پێ به‌كارده‌خه‌ین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گڵۆپ ئه‌م ناوه‌ی‌روناك كردووه‌ته‌وه".
حاجی سه‌عید درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو گوتی: ئه‌وكات پشتمان به‌كاره‌بای مۆلیده ده‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌وداروناكیه‌كی كه‌ممان هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا شه‌وو رۆژ بێ كاره‌بای خۆڕایی‌نابین، بۆیه سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ئێمه‌یان گه‌یانده‌وه‌به‌ژیانی هاوچه‌رخ.
كارزان هه‌ورامى




