٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا : لە زانكۆیەك 3 كەس بەگولە برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ پۆلیسی ئەمەریكا رایگەیاند: لە زانكۆیەكی تێكساس دوو كەس بەدەمانچە دەستدرێژی دەكەنە سەر خەڵك و لەئاكامدا 3 كەس برینداربوون، كە دوو لە بریندارەكان خودی تەقەكارەكان بوونە، رووداوەكە لە زانكۆی لون ستار كۆلیدجی نزیك لە شاری هۆستن بووە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری پۆلیسی ناوچەكە هاریس ئەرماندۆ رایگەیاند: لە كاتی تەقەكردنەكەدا فەرمانبەرێكی هێلی تەلەفۆن لەناوچەكە برینداربووە و هەروەها لە دەرنجامی بینی رووداوەكەش، ئافرەتێك گەینراوەتە نەخۆشخانە، بەهۆی تووشبوونی بەجەڵتەی دڵەوە، پۆلیسی ئەمەریكا ئەوەشی راگەیاند: یەكێك لە تەقەكارەكان بەبرینداری دەستگیركراوە و ئەوەی دووەمیش لە نەخۆشخانەیەكی نزیك زانكۆكە دوا هەڵاتنی دەستگیركراوە كە ویستویەتی برینەكەی خۆی لەنەخۆشخانەكە تیمار بكات، شایەنی باسە: هاریس ئەرماندۆ جگە لە ئاماژەدانی بەگەڕانەوەی ئاسایش بۆ زانكۆكە، هیچ زانیاریەكی زیاتری بە رۆژنامەنووسان نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار