سه‌رۆك بارزانى به‌شدارى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو (باپیر وه‌تمان) باوكى مامۆستا عه‌لى باپیر كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له مزگه‌وتى جه‌لیل خه‌یات له شارى هه‌ولێر به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبێت (باپیر وه‌تمان) باوكى مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كرد.
سه‌رۆك بارزانى پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى له مامۆستا عه‌لى باپیر و خانه‌واده و كه‌سوكارى كۆچكردوو كرد و هیواى خواست ئه‌مه دوا ناخۆشیان بێت.
مامۆستا عه‌لى باپیر و خانه‌واده و كه‌سوكارى كۆچكردووش سوپاسى ئه‌م به‌شدارى كردنه‌ى سه‌رۆك بارزانی-یان كرد له پرسه‌كه‌دا و هیواى ته‌مه‌ن درێژى و سه‌ركه‌وتنیان بۆى خواست.




