پسپۆڕێكی ئابووری داڤۆس: كوردستان رۆشنایی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته

تایبه‌ت به kdp.info/ ئه‌مڕۆكۆنفرانسی ئابووری داڤۆس له‌سویسرا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی‌به‌رچاو له‌سه‌ركرده‌كانی جیهان‌و ئابووریناسان ده‌ستپێده‌كات، له‌سه‌رئاستی كوردستانیش به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانبه‌یاوه‌ری وه‌فدێكی حكوومی به‌شداری كردووه.
پسپۆڕێكی ئابووری‌به‌شدار له‌كۆنفرانسی داڤۆس له‌چوارچێوه‌ی قسه‌كردنێكیدا له‌سه‌ر‌ئابووری جیهان وگه‌شه‌كردنی ئابووری له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهاندا، ئاماژه‌ی به‌ئابووری‌هه‌رێمی كوردستان كرد‌و به‌ناوچه‌یه‌كی گرنگی ئابووری وه‌سفیكرد.
میشێلئۆسیبیۆ پسپۆڕی بواری ئابووری وه‌سفی گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێمی‌كوردستانی كرد‌و گوتی: هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌ناوچه‌گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌جۆرێك كه سستمی ئابووری‌كوردستان له‌عێراق جیاوازه‌و خاوه‌نی به‌رنامه‌و یاسای خۆیه‌تی،ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارێك بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی‌كوردستان‌و وه‌كو رۆشنایی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌وێت.
ته‌ئكیدی‌له‌وه‌شكرده‌وه، كۆنفرانسی داڤۆس كه ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات‌و چوار ڕۆژبه‌رده‌وامی ده‌بێت، بایه‌خی ته‌واو به‌ئابووری هه‌رێمی كوردستانده‌دات.
كۆنفرانسی داڤۆس چالاكییه‌كی ئابوورییه له‌سویسرائه‌نجامده‌درێت، تێیدا هه‌زار كه‌سایه‌تی بواری ئابووری و سیاسه‌تكۆده‌بنه‌وه‌و كێشه‌كانی بواری ئابووری و سیاسه‌تی جیهان ورێگه‌چاره‌كانی تاووتوێ ده‌كه‌ن.




