٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران ئاگادار كراوەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك گەڕانەوە لە سوریا نییە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ وەزیری دەرەوەی میسر: بە دەسەڵاتدارانی ئێرانیمان راگەیاندووە، كە بەهیچ شێوەیەك گەڕانەوە لەدۆسییەی سوریا نییە، محەمەد كامل عەمرو بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی راگەیاند: ئێمە بە بەرپرسانی ئێرانیمان راگەیاندووە، كە ئەوە داخوازی گەلانی عەرەبییە و گەڕانەوە لە دۆسیەی سووریا نییە و هەر دەبێت لەكۆتاییدا داخوازیی گەلانی عەرەبی سەركەوێت، لەبارەی لیژنەی چوارقۆڵی كە هەر یەكە لە سعودیە و ئێران و میسر و توركیا لەخۆدەگرێت و پێشنیازی چارەسەركردنی تەنگەژەی سوریایان بە گەرەنتیدان بەسەڵامەتی پاراستنی گیانی بەشار ئەسەدەوە بەستبوو، وەزیری دەروەی میسر رایگەیاند: ئێستا ئەو پێشنیازە گونجاو نییە و ناكرێت جێبەجێبكرێت، محەمەد كامل عەمرو هەروەها راشیگەیاند: هەوڵەكانمان چركردۆتەوە لە گۆڕینی هەڵویستی روسیا و چین كە دەكرێت بڵێن پێشوەچوونیش لەبارەیەوە هاتۆتە ئاراوە، لای خۆشییەوە ئەمینداری كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند: دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تەنگەژەكانی سوریا زۆر دواكەتووە، چونكە رژێمی سوریا پێشتر هەموو دەستپێشخەرییەكانی وڵاتانی عەربی و نەتەوەیەكگرتووەكانی رەتدەكردەوە و تەنیا ئەو كارانەی لا پەسەند بوو، كە نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی راتیاندەكردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار